بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق
رایگەیاند: تا ئێستا توانراوە چوار هەزار هاوڵاتی عێراقی لە کەمپی هۆلەوە
بگەڕێننەوە، دەشڵێت: لەگەڵ حکومەتی هەرێم گەیشتونەتە لێكتێگەشتن بۆ گەڕانەوەی
ئاوارەکان.
کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی
عێراق رایگەیاند: کۆی گشتی ئاوارە عێراقییەکان لەنێو کەمپی هۆل 20 هەزار کەسە و
لەو ژمارەیەش توانراوە چوار هەزارییان بگەڕێننەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەگەڵ هەندێك لایەن هاوئاهەنگییان
هەیە بۆ دووبارە شیاندنەوەی ئەو کەسانەی دەیان گەڕێننەوە و دەشڵێت: هەر ئاوارەیەك
دەستی خوێناوی بووبێت بە خوێنی عێراقییەکان ناتوانێت بگەڕێتەوە.
سەبارەت بەو ئاوارانەش کە لە کەمپەکانی هەرێمی
کوردستان نیشتەجێن بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق وتی: لەگەڵ حکومەتی
هەرێم گەیشتوونەتە لێکتێگەشتن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان لە 22 کەمپی هەرێمی کوردستان
بۆ ناوچەکانی خۆیان.
باسی لەوەشکرد: بونی ئەو کەمپانە لە هەرێم بارگرانییە بۆسەر حکومەتی هەرێم و کێشەشە لەسەر حکومەتی عێراق، هەربۆیە بە گرنگی دەزانن کە سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێننەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP