کونسوڵخانەی ئەمریکا: بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان

عێراق
17:13 - 2024-08-20

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، لە ئەمساڵدا ئەمریکا 114 ملیۆن دۆلاری وەکو هاوکاریی پێشکەشی ئاوارەکانی عێراق کردووە.

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەو هاوکارییەی وڵاتەکەیان بۆ سەدان هەزار هاوڵاتی عێراقی دابینکراوە، کە بە کاتی سەخت و قەیراندا تێدەپەڕن.

باسی لەوەشکردووە: حکومەتی ئەمریکا و کۆمەڵگای مەدەنی و هاوبەشەکانیان لە رێکخراوە ناحکومییەکان بەردەوامدەبن لە کارکردن بۆ پشتیوانیکردنی ئەوانەی پێویستیان بە هاوکارییە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

پێشتر ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند: لەساڵی 2014ەوە زیاتر لە سێ ملیار و 400 ملیۆن دۆلاریان وەکو هاوکاریی مرۆیی پێشکەش بە عێراق کردووە، ئەوەش هاوکاربووە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی ئاوارەیی نزیکەی پێنج ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی، هاوکاریکردنی نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار کەسی دیکە کە هێشتا ئاوارەی ناوخۆی وڵاتەکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP