ئەمریکا لە هەموار کردنەوەی یاسای باری کەسێتی نیگەرانە

عێراق
10:43 - 2024-08-21


ئێلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق نیگەرانی خۆی لە پرۆژە هەمواری یاسایی باری کەسێتی نیشاندەدات و داوا لە عێراقییەکان دەکات رێزی تەواو لە مافی ژن و منداڵان بگرن.
ئێلینا رۆمانۆسکی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی "لەبارەی پرۆژە هەمواری یاسای باری کەسێتی عێراقی هەست بە نیگەرانی دەکەین و بۆچوونی وایە ئەو پرۆژە یاسایە دەبێتە هۆکاری پێشێلکردنی مافی ژن و منداڵان.
رۆمانۆسکی، داوا لە عێراقییەکان دەکات، بەگفتوگۆیی شارستانییەوە سەرقاڵبن و رێزی تەواو لە ئازادی ئایینی و مافەکانی ژنان بگرن.
رۆژی 4ی ئابی 2024، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ، بڕگەی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی بۆ خشتەی دانیشتنەکانی زیادکرد.
لەدانیشتنەکانی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، بەهۆی ناڕەزایەتی پەرلەمانتاران و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق نەکرا، بەڵام دوای پشتیوانی چوارچێوەی هەماهەنگیی لە یاساکە، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP