بە تۆمەتی تێوەگلانی لەدزیی سەدەدا وەزیری پێشوی نەوتی عێراق دەستگیردەکرێت

عێراق
14:51 - 2024-08-21

دەستەی دەستپاکی لەگەڵ پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل) لەپەیوەندیدایە بۆ دەستگیرکردنی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری پێشوی نەوتی عێراق.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەمDدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندوە، هەرچەندە شوێنی مانەوەی وەزیری پێشوی نەوت نادیارە، بەڵام دەستەی دەستپاکی لەگەڵ ئینتەرپول لە پەیوەندیدایە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئیحسان عەبدولجەبار بە تۆمەتی تێوەگلانی لەدزیی سەدەدا.
ژمارەیەک لەبەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق‌ و بازرگانان دۆسیەی دزیی سەدە تێوەگلاون، دوای ئه‌وه‌ی بانكی ڕافیده‌ین لەتشرینی یەکەمی 2022، دزینی سێ ترلیۆن ‌و 700 ملیار دیناری له‌ هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج پشتڕاستكرده‌وه‌، دادگای کەرخ لەبەغدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیەیە ده‌ركرد.
لە 1ی شوباتی 2023، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەڕاندنەوەی 80 ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە قۆناغی یەکەمە بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو بڕە پارەیە بۆ خەزێنەی گشتیی وڵات.
ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل لەساڵی 1974 لەشاری بەسرە لەدایکبوەو لە 6ی حوزەیرانی 2020 تاوەکو 27ی تشرینی دوەمی 2022 وەزیری نەوت بووە لەحکومەتی عێراق.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP