له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وه‌زیری كشتوكاڵی عیراق نوسراو ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ده‌كات و داوای رێگریكردن له‌هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی (شوتی و كاڵه‌ك) ده‌كات .
د.بڕ‌یار ڕ‌ه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند:"دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕ‌ابردوودا بانگه‌وازی كۆمه‌ڵێك له‌جوتیارانی كوردستان‌مان پێگه‌یشت، ده‌ستبه‌جێ له‌ڕ‌ێگه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراقه‌وه كارمان له‌سه‌ركردو وه‌فدێكی وه‌زاره‌تمان بۆ هه‌رێم بانگهێشت كرد تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی ئاستی به‌رهه‌می جوتیارانی هه‌رێم ببینن، له‌گه‌ڵ گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی وه‌فده‌كه داوامان له‌وه‌زیری كشتوكاڵی عیراق كرد كه هاورده‌ی به‌رهه‌می شوتی و كاڵه‌ك ڕ‌ابگرێت".
"له 20-8-2024 وه وه‌زیری كشتوكاڵی عیراق نوسراوی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق (ئه‌نجومه‌نی ئابوری) كردوه‌و تیایدا داوای رێگریكردن له هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی ( شوتی و كاڵه‌ك ) ده‌كات و بڕ‌یاره له‌مانگی ٩ هه‌مان داواكاری بۆ خه‌یارو ته‌ماته‌ش بكرێت، به‌مه‌ش جوتیاران دووچاری هیچ زیانێك نابن "، د.بڕ‌یار ڕ‌ه‌شید واده‌ڵێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:" چاو‌دێر ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كان له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاد نه‌كرێت، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌وڵه‌كانمان چڕ كردۆته‌وه بۆ دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ ڕ‌ێكخستنی نرخ و پابه‌ندكردنی جوتیارانیش به‌و نرخانه‌وه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راشیگه‌یاند:"سه‌باره‌ت به به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی ته‌ماته‌ش له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری جوتیاران و لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌په‌یوه‌ندیداین، بڕ‌یاره له ڕ‌ۆژه‌كانی داهاتوو له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می جوتیارانی كوردستان نرخه‌كه‌ی دابه‌زێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP