لە نێوان ئەو 10 وڵاتەی کە زۆرترین زێریان کریوە،
عێراق ئەمساڵ بە کرینی 100 تۆن زێر، پلەی نۆیەمی گرتووە بە مەبەستی گۆرینی دراوی بیانی
بۆ زێر.
عێراق لەمساڵدا خاوەنی 100 تۆن زێرەو لە پلەی نۆیەمدایە
لە نێوان 10 وڵاتی جیهاندا، روسیاش لەمساڵدا هەزار و 298 تۆن زێری کڕیوە ، لە کاتێکدا
گرژی و هەڵچونە ئابورییەکانی بەردەوامە، بەڵام خواست لەسەر کرینی زێر زیادی کردوە.
لە ئێستادا نرخی ئەو کانزایە گەیشتوەتە بەرزترین
ئاست لە جیهاندا بە جۆرێک نرخی هەر ئۆنسەیەکی زێڕ زیاتر لە ٢٥٣١ دۆلارە، ئەمەش بەرزترین
ئاستە لە مێژودا تا ئێستا تۆمارکرابێت دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار لەم مانگەدا 2500 دۆلاری
تێپەراند، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشبینییەکان زیاتر دەبن کە بانکی ناوەندی ئەمەریکا
نزیکە لە کەمکردنەوەی رێژەی سود .
هاوکات، بانکە ناوەندییەکان یەدەگی زێریان لەبەردەستدایە
بەهۆی بەهێزی بارمتە و نەختینەیی و تایبەتمەندی بەرهەمهێنانی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP