بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەهۆی تەشەنەکردنی
گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنانەوە، بەرزبووەوە.
ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی
ناوەندیی ئەمریکاوە، هەروەها پاڵپشتی زیاتری بۆ نرخی نەوت دروستکردووە.
ئەمڕۆ نرخی یەک
بەرمیل نەوتی برێنت 37 سەنت بەرزبووەوە و بە 79 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش 36 سەنت بەرزبووەوە و بە 75 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی
پێوەکرا.
دوێنێ حیزبوڵای لوبنان بە سەدان موشەک هێرشی کردە
سەر ئیسرائیل و لەبەرامبەردا ئیسرائیل وەڵامی تووندی حیزبوڵای دایەوە و نیگەرانی
لە پچڕانی گواستنەوەی نەوت لە ئەگەری شەڕێکی بەرفراوانی ناوچەیی، پاڵپشتیی زیاتری
بۆ نرخی نەوت دروستکردووە.
رۆژی هەینیش نرخی نەوت بەڕێژەی 2٪ بەرزبوونەوە
دوای ئەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند 'کاتی ئەوە هاتووە سوودی بانکی
کەمبکرێتەوە، کەمکردنەوەی سوودی بانکی، دەتوانێت خواستی کۆمپانیاکان بۆ
بەکارهێنانی نەوت زیاد بکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP