ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی

ئابوری
22:16 - 2024-08-27

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار دابەزی و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەكاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار دەركرد، بەڵام لەچەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

پێشتر مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د راوێژكاری ئابووری سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "كۆتایی ئه‌م مانگه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌نێوان وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مهریكاو پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عیراق عه‌لی عه‌لاق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چاوه‌ڕێی هه‌رزانبوونی دۆلار ده‌كرێت".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP