نرخى نەوت دادەبەزێت

ئابوری
13:24 - 2024-08-29

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوەو هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی رابردو دابەزیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (78) دۆلار و (78) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 75 سەنت دابەزیوە .

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (74) دۆلار (70) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى چوارشەممە نرخەکەى 86 سەنت دابەزیوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP