حکومەتی عیراق هۆشداری دەداتە هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت

ئابوری
11:30 - 2024-09-01

بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئارگوسی بەریتانی، حکومەتی عێراقیی هۆشداری بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرکردووە، لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی ئەگەری وەرنەگرتنی پشکی خۆی لەبودجە دەبێتەوە.
بەرپرسێکی کۆمپانیای سۆمۆ بەماڵپەڕی ئارگۆسی بەریتانی ڕاگەیاندووە، بەغدا دوایین فشاری خستووەتەسەر حکومەتی هەرێم بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو.
دەشڵێت: لەچەندین بۆنەدا داوا لەحکومەتی هەرێم کرابوو بەرهەمهێنانی بەگوێرەی یاسای بودجە، تاوەکو کەمترین ئاستی پێویست بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکان کەمـبکاتەوە، کە نزیکەی 50 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە، ئەگەرنـــا حکومەتی هەرێم دەبێت هەموو ئەو داهاتانە بداتەوە کە لەحکومەتی فیدراڵی وەریدەگرن بۆ ئەو بەرمیلە زیادانەی لەدەرەوەی ئەو پرۆسەیە بەرهەمهاتووە.
بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەهەرێمی کوردستان لەچەند مانگی دوای داخستنی بۆریی نەوتی تورکیا، بۆ خوار 100 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزی، بەڵام دواتر بە شێوەیەکی بەردەوام دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە بەتایبەتی لەو کێڵگانەی کە لەلایەن کۆمپانیا بیانییەکانەوە بەڕێوە دەبرێن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP