شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بانکی نیشتمانی چارەسەرە نەک هەژماری من

کوردستان
14:11 - 2024-09-04


شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باس لە 'هەژماری من' دەکات و رەخنەی توندی لێدەگرێت و دەڵێت: ئەوەی تاوەکو ئەمڕۆ بووەتە هۆکاری خەرج نەکردنی مووچەی مووچەخۆران، بریتیە لە دواکەوتنی پرۆسەی بەبانکیکردن.
راشیگەیاندووە پێداگری حکومەتی ھەرێم لەسەر بە بانکیکردن لە رێگەی هەژماری منەوە، کە سەرەرای ئەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند و دامەزراوە ئیتیحاددییەکان بە دادگای ئیتیحاددی باڵاشەوە زۆرترین مشتومر و نارەزایی و رەتکردنەوەی پرۆژەکەی لەگەل خۆیدا ھێناوە، بەڵام پێداگیری حکومەتی هەرێم لەسەر پڕۆسەی هەژماری من (سیستەمی قاصە و صەراف) ئێستا ئەم کێشەیەی گەیاندۆتە دۆخێکی ناجۆر کە بەردەوام موچەخۆرانی ھەرێم دەبێت باجەکەی بدەن.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئاماژەی بەوەشداوە: پەیوەست بە کێشەی موچەی فەرمانبەران، ئەکرێت حکومەتی هەرێم لە جیاتی پێشنیارکردنی پڕۆژەی هەژماری من و زیاتر قوڵکردنەوەی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم پێشنیار و چارەسەرێکی گونجاوتری هەبێت کە لەلایەک مەرجەکانی حکومەتی فیدڕاڵی جێبەجێ بکات لە لایەکیش خەمی خزمەتی موچەخۆر و خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت.




بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP