كۆمسیۆن كۆتا وادە بۆ وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان دیاریده‌كات

کوردستان
17:36 - 2024-09-04



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەبارەت بە كۆتا وادەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان  ڕایگەیاند، تا ١٧ـی تشرینی یەكەم بنكەكان كراوە دەبن بۆ ئەوەی هاوڵاتییان كارتی دەنگدانیان وەربگرنەوە.

كۆمسیۆن له‌ ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" بەبێ ئەو كارتە ناتوانن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەنگ بدەن، چونكە بەپێی یاسای كۆمسیۆن دەنگدەر تەنیا بە كارتی بایۆمەتری دەنگدان دەتوانێت دەنگ بدات"

ئاشكراشیكردووه‌:" تا ئێستا لە سنووری هەولێر ڕێژەی ٪٩١ هاوڵاتییان كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە".

لەلایەکی دیکەوە، حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند:"لیژنەیەکیان بۆ کارەکانی دانانی چاودێرانی بیانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێناوە و لەگەڵ کونسوڵی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە و تاوتوێی ئیشوکاری چاودێرە بیانیەکانیان کردووە" .

بریارە هەڵبژاردن، بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە 20 ی تشرینی یەکەمی 2024 دوای چوار جار دواخستن بەڕێوەبچێت و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچن و هیچ گرفتێک دروستنەبووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP