وەزارەتی تەندروستیی عیراق: تایی خوێنبەربوون رووی لە کەمبوونەوە کردووە

تەندروستی
12:23 - 2024-09-08

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دڵنیایی لەبارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونەوە دەدات و جەختدەکاتەوە رێژەی تووشبوون رووی لە کەمبوونەوە کردووە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند: ئەمساڵ بەراورد بە پار ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون کەم بووەتەوە و بەپێی دوایین ئامار ئەمساڵ 184 تووشبوو تۆمارکراون و لەناویاندا 23 کەس گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین ژمارەشیان لە پارێزگای زیقار بووە کە 35 حاڵەتی تووشبوون و شەش حاڵەتی مردنی لێتۆمارکراوە، لەدوای ئەویش بەغداد دێت کە 26 تووشبوون و سێ حاڵەتی مردنی تێدا تۆمارکراوە، کەمترین ژمارەش لە پارێزگای واست بووە کە تەنها دوو حاڵەتی تووشبوونی تێدا تۆمارکراوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP