پرسەنامە و سەرەخۆشییەكان بۆكۆچی دوایی نوسەر و مێژونوس زاهیر شكور

کوردستان
23:52 - 2024-09-11

‎سەرۆك بافڵ : كۆچی دوایی زاهیر شكور لە دڵەوە نیگەرانیكردین

 

  کۆچی دوایی کاک زاهیر شوکر، رووناکبیر، تێکۆشەری ريزەکانی یەکێتی و بەڕێوەبەری ناوەندی رۆشنبیری و هونەریی دیالۆگ لە کەرکوک، لە دڵەوە نیگەرانیكردین.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكارە سەربەرزەكەی، نووسەران و رووناكبیرانی كەركوك دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.

‎لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.


‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

پرسە و سەرەخۆشی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 

کەسوکاری هەڤاڵ و روناکبیر کاک زاهیر شوکر
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی روناکبیر و تێکۆشەری ريزەکانی یەکێتیی و بەرێوەبەری سەنتەری دیالۆگی کەرکوکمان پێگەیشت
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و هەڤاڵان و روناکبیرانی شاری کەرکوک دەکەین. 
لە خوای گەورە داواکارین سەبوری هەمووان بدات و رۆحی کۆچکردوو کاکە زاهیریش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات
مەکتەبی سیاسیی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
١١-٩-٢٠٢٤

 

پرسەنامەی رەفعەت عەبدوڵا بۆ کۆچی دوایی روناکبیر و نوسەر زاهیر شوکر

بەرێز خانەوادەی هەڤاڵ و روناکبیر زاهیر شوکر

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نوسەروروناکبیر  و تێکۆشەری ريزەکانی یەکێتیی و بەرێوەبەری سەنتەری دیالۆگی کەرکوکمان پێگەیشت
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە بەرێزەکەتان دەکەم خوازیارم دواکۆستی خانەوادەکەتان بێت و رۆحی کاکە زاهیری تێکۆشەریش بەبەهەشتی بەرین شادبێت
کاکەزاهیر کادرێکی دڵسۆز و چالاکی یەکێتی بوەو نوسەروروناکبیریەکی بەتوانای یەکێتی وکەرکوکیەکان بوە  بۆیە لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە لەکەرکوک ویەکێتی  
خوای گەورەسەبوری هەموولایەک بدات 
اناللە واناالییە راجعون


رەفعەت عەبدوڵا
ئەندامی مەکتەبی سیاسی 
١١-٩-٢٠٢٤

 

پرسەنامەی د.یوسف گۆران بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو زاهیر شکور نوسەر و رۆژنامەنووس و مێژونووس

 

بۆ بەڕێزان لە بنەماڵەى کۆچکردو و هاوڕێی خۆشەویستم کاک زاهیر شوکر

 

لەناخەوە دڵگران و خەمبار بووم بە بیستنى هەواڵى کۆچی دوایی هاوڕێی خۆشەویست و نوسەر و رۆژنامەنوس کاک زاهیر شوکر، کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارى کەرکوک کۆچى دوایی کرد.

 

کاک زاهیر هەڤاڵ و هاوڕێی خۆشەویست و بە ئەمەکى گەڕەکەکەمان بوو لە شارى کەرکوک و ئاوارەییم لە دهۆک و سلێمانی، خوێنەرێکی باش و قسەخۆش و خەمخۆری نیشتمان و کەرکوک و کوردستان بوو.

 

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشى خۆم ئاراستەى کەسوکار و بنەماڵەو خانەوادەکەیان دەکەم لێرەوەش سڵاو و درود بۆ گیانى پاکی کاکە زاهیر دەنێرم.

 

انا للە وانا الیە راجعون

 

د. یوسف گۆران

ئەندامى مەکتەبى سیاسى و لێپرسراوى مەڵبەندى دیراساتى گشتى (ی.ن.ک)

 

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، سەرەخۆشی دەکات بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەنووس زاهیر شکور 

 

پارێزگاری کەرکوک دووپاتی دەکاتەوە: کەسایەتیەکمان لەدەستدا کە بە پەرۆشی بۆ پێکەوەژیان لەنێو پێکهاتەکانی کەرکوکدا ناسرابوو.

رێبوار تەها مستەفا پارێزگاری کەرکوک پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەنووس زاهیر‌ شکور ئاراستەی خانەوادە و هاوەڵانی کرد کە دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی گیانی سپارد .
پارێزگا رایگەیاند؛ بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس و نووسەر و مێژوونووس و بەڕێوەبەری سەنتەری دیالۆگ و جێگری پێشووتری بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی کەرکوکمان پێگەیشت.
هەروەها وتی: ئێمە دەنگ و کەسایەتییەکمان لەدەستدا کە بە پەرۆشی بۆ پێکەوەژیان و برایەتی لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کەرکوکدا ناسرابوو، و لە کاتێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادە و خۆشەویستانی دەکەین، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی ڕۆژنامەنووسانی پارێزگاکەمان دەکەین، نزا دەکەین لە خودای گەورە کۆچکردوو ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە