بانکی ناوەندیی عێراق بەبری 11 ملیۆن دۆلار
لەلایەن دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس لەبەرژەوەندی کۆمپانیایەکی بیانیی
سزادرا.
دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەپاریس، بەهۆی
سکاڵایەکی کۆمپانیای (کاردنۆ ئێم ئی) کە لە 26ـی شوباتی 2023دا دژی بانکی ناوەندی
عێراق تۆماری کردبوو، تێێدا دەڵێت بانکی ناوەندی عێراقی ڕێگریی لە دروستکردنی بارەگای نوێی کۆمپانیاکە
لەبەغدا کردووەو ئەندازیار و کارمەندانی کۆمپانیاکەشی دەستبەسەرکردووەو ئەمەش
نایاساییە.
پێشتر بانکی ناوەندیی عێراقی بەتۆمەتی پێدانی زانیاریی
ناراست و فێڵ و قۆڵبڕین" کۆمپانیای کاردنۆ ئێم ئی داوەتە دادگا و بڕیاری پێنج
ساڵ زیندانی بۆ ئەندازیارەکەیان دەرکردووە لەگەڵ پێبژاردنی 12 ملیۆن دۆلار وەک
قەرەبوو.
چاوەڕواندەکرێت ئەم جۆرە کێشە یاساییە کاریگەری
هەبێت لەسەر توانای عێراق بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی دەرەکی، کە کاریگەریی نەرێنی
لەسەر متمانەی نێودەوڵەتی بە ئابووری عێراق و ئامادەیی کۆمپانیا بیانییەکان بۆ
وەبەرهێنان تێیدا دەخاتەڕوو، سەرەڕای ئەو هەوڵانەی حکومەتی عێراق بۆ باشترکردنی
ژینگەی وەبەرهێنان و ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی داوە، بەڵام ئەم پرسە یاساییانە
بەربەستێکی گەورەن لەبەردەم ئەو ئامانجەدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP