نەبەرد عومەر سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: کارەکانی کۆمیسیۆن لە تەواوبوندایە و بڕیارە سبەینێ یاخود دوو سبەی ئەنجومەنی کۆمیسیاران کۆببێتەوە و وادەیەک بۆ راگەیاندنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریی بکات .
ئاماژەی بەوەشکردوە: پێشبینی دەکەن سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەک دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریی بکرێت.
وتیشی: کۆمیسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی کەم نەکردوەتەوە، بەڵام رێکارەکانی ناردنی ناوی کاندیدەکان و گەڕانەوەی لە بەغداوە کاتی ویستوە بۆیە تا ئێستا بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریی نەکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو: هەڵبژاردنی ئەمجارە بەشێوەی بازنەیە و کاندیدەکان تەنها لە ناوچەکانی خۆیان بانگەشە دەکەن بۆیە کاتێکی کەمتریان پێویستە .
ئاشکراشیکرد: لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک 180 هەزار کارتی بایۆمەتری ماوە و وەرنەگیراونەتەوە و پرۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدانیش تا رۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP