یونامی پێشوازی لەدەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات

کوردستان
18:52 - 2024-09-25



نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعیراق "یونامی"، لەراگەیەندراوێكدا لەبارەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوەو  پشتیوانی لە پاڵپشتی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و شەفاف دەكات و رایدەگەیەنێت: "هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دووربێت لە تووندوتیژی و تۆقاندن".

شەوی 24لەسەر 25/9 هەڵمەتی بانگەشەی هەڵژاردن لەهەرێمی كوردستان دەستیپێكردو بەپێی رێنماییەكانی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق  كە "پڕۆسەكە بەڕێوەدەبات" تا 15ی 10 بەردەوام دەبێت و 20/10/2024 دەنگدانە.

یۆنامی لەیەكەم رۆژی بانگەشەدا كەرۆژی 25/9 بڵاویكردەوە داوا لەبەشداربووان دەكات: "سەرنجیان لەسەر كێبڕكێی ئاشتیانەی روانینی  بەرنامەكان بێت، بەجۆرێك دەنگدەران بڕیاری هۆشیارانە لەسەر سندقی دەنگدان بدەن".

 "یونامی پێشوازی لەدەستپێكی ئەمڕۆی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات، كە بڕیارە لە 20ـی تشرینی یەكەمی 2024 بەڕێوەبچێت" لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.
 
 یونامی لە راگەیەندراوەكەیدا تەئكید لەبایەخی دەستەبەری ژینگەی  ئارام بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكاتەوەو دەڵێت: "دووربێت لەتوندوتیژی و تۆقاندن" و داخوازی لە سەرجەم كاندید و  سیاسی و میدیاكان هەیە كە "بەشداربن لە دەستەبەری ژینگەیەكی گشتگیر  دیالۆگ لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا  تا هەڵبژاردنەكان متمانەپێكراوبن زۆر گرنگە ژینگەیەكی سەلامەت دابین بكرێت بۆ كاندید و دەنگدەران".

 "یونامی بەردەوام دەبێت لەپاڵپشتی پڕۆسەی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و شەفاف كە رەنگدانەوەی خواستی خەڵكی هەرێمی كوردستان بێت". لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.
 
كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە رێی 173 تیمیەوە  چاودێری پڕۆسەكە دەكات و سەرپێچییەكان تۆمار دەكات و لە ناوەندەكانی چاودێریكردنەوە كە بەپێی بازنەكانە راپۆرتەكان ئاڕاستەی كۆمسیۆن دەكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە