داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیار دینارە

ئابوری
11:21 - 2024-09-27

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 21-9-2024 تا 27-9-2024، بڕی 20 ملیار و 264 ملیۆن و 890 هەزار و 147 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 20 ملیار و 264 ملیۆن و 890 هەزار و 147 دینار بووە، بەجۆرێك كە 93%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 7%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و 0%ی داهات بەشێوەی مەقاصە بووە.
 
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP