نیوەرۆی ئەمڕۆ 2024/10/10 رفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بازنەكانی هەڵبژاردن لەسلێمانی بەهاوڕێیەتی مامۆستا جوامێر ئەندامی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی(ی.ن.ک)، سەردانی گوندی گامێش تەپەی كرد لەقەزای سەیدسادق
لەلایەن دلاوەری حاجی عوسمان و خزمانی عەشیرەتی شاتری وردە بەگەرمی پێشوازییان لێكرا
لەكۆبوونەوەیەكدا رفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بازنەكانی هەڵبژاردن لەسلێمانی سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی كرد و باسی لەمێژووی یەكێتی و شارەزوور و ناوچەكە كرد كەرۆڵی كاریگەر و دیاریان هەبووە لەشۆڕشی نوێی گەلەكەماندا
راشیگەیاند ئێستا یەكێتی بەیەك دەنگ و بەیەك ئاراستە كاردەكات بۆ سەركەوتنی لیستی 129ی یەكێتی لەم هەڵبژاردنەدا و داوای لێكردن كەخزمانی عەشیرەتی شاتری وورد دەنگەكانیان بۆ لیستی ١٢٩ ببێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP