ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: حکومەتی عیراق ئامادە نییە پارەی خۆی بخاتە سەر حسابی بانکی ئەهلی و دەبێت بانکەکە حکومی بێت
د.نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی هەژماری منی دەستپێکردووە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی عیراق ئەم هەژمارەی قبوڵ نەکردووە.
وتیشی حکومەتی عیراق بەپێی رێکارە یاسایی و ژمێریارییەکان پارەی خۆیان ناخەنە بانکی ئەهلییەوە، بەڵکو دەیخەنە بانکی حکومییەوە.
پێشتر سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی 129ی یەکیتی لە کۆیە رایگەیاند، هەژماری من هی خەڵکی کوردستان نییە، بەڵکوو هی مەسروور بارزانییە. داواشی لە هاوڵاتییان کرد لەبری هەژماری من، لە بانکە حکومییەکان تەوتین بکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP