ئەمریکا بە فڕۆکەی بی ٢ حوسییەکانی یەمەنی کردە ئامانج

جیهان
12:07 - 2024-10-17


وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەی جەنگیی B-2 چەندین پێگە و ژێرخانی سەربازیی حوسییەکانی یەمەنیان کردووەتە ئامانج.
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، چەندین پێگە و شوێنی هەڵگرتنی کەرەستەی سەربازیی حوسییەکانیان لە یەمەن بە ئامانج گرتووە.
ئۆستن وتیشی، هێرشەکانیان بە فڕۆکەی B-2 ئەنجامداوە و بەتەواوەتی ژێرخانی سەربازیی ئەو گرووپەیان وێرانکردووە کە لە رێگەیەوە هێرشیاندەکردە سەر خەڵکی سیڤیل.
ئاماژەی بەوەشکردووە:، دوای ئەو هێرشە پێناچێت حوسییەکان بتوانن بە ئاسانی هێرشبکەنە سەر کەشتییە سەربازیی و بازرگانییەکان لەناوچەکەدا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP