کتێبخانەی یەکێتیی گشتیی ئەدیبان و نوسەران لە عێراق کرایەوە

عێراق
23:00 - 2024-10-24

بە پاڵپشتی و چاودێری د.لەتیف رەشید سەرۆك کۆماری عیراق کتێبخانەی یەکێتیی گشتیی ئەدیبان و نوسەران لە عێراق بەناوی ئەدیب و شاعیری کۆچکردو ئەلفرێد سەمعان کرایەوە.
مەراسیمەکە بە  ئامادەبووانی محەمەد ئەلحەسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەک ئەدیب و نوسەری دیاری عەربی بەڕێوەچوو تێیدا سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: عێراق و عێراقییەکان رێزو پێزانینیان بۆ نوسەرانی وڵاتانی عەرەبی هەیە، ئاماژەیکرد بۆ بایەخی کاراکردنی پەیوەندی نێوان رۆشنبیران، بەشێوەیەك کە رۆڵی رۆشنبیران لە گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و کولتوریدا پەرەپێبدات.
سەرۆك کۆمار ئاماژەیکرد: بە پێویستی چالاککردنی میکانیزمی هاوئاهەنگی و هاریکاری لەگەڵ کتێبخانە و زانکۆ رەسەنە نێودەوڵەتییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لەگەڵیان بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی زانستی.
هەروەها سەرۆك کۆمار باسی لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد، بە تایبەتی بە ئامانجگرتنی بەردەوامی کەسانی بێ تاوان لە فەڵەستین و لوبنان. جەختیشیکردەوە لەسەر پاڵپشتی و پشتیوانیی عێراق بۆ براکانی لە بەیروت و غەزە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو بارودۆخە و جەنگەکان، کاریگەری نێگەتیڤ دەکەنەسەر رەوتی رۆشنبیری و ئەدەبی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP