ئەنجوومەنی پەنابەرانی کوردانی ڕۆژاوا داوایەک ئاراستەى هەرێمی کوردستان دەکەن

عێراق
14:15 - 2024-12-26


ئەنجوومەنی پەنابەرانی کوردانی رۆژاوا داوایەک سەبارەت بە ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران ئاراستەى هەرێمی کوردستان دەکەن و دەڵێن: پڕۆژەیەک بۆ رێگریی لەو پرسە پێشکەش بە عێراق دەکەن.
هۆزان عەفرینی، بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی پەنابەرانی کوردانی ڕۆژاوا-سوریا رایگەیاند، بەهۆی خراپیی دۆخی و ئاسایشی و شەڕ و ئاڵۆزیی بەشێکی هەرێمەکانی رۆژاوای کوردستان، رازی نین بە زۆرەملێ پەنابەران بگەڕێنرێنەوە، چونکە نازانن چارەنوسیان چی بەسەر دێت
وتیشی: ئەگەر گەرەنتی نێودەوڵەتی بکرێن ئاساییە بگەڕێنرێنەوە، بەڵام بەبێ گەرەنتی رازی نین، بۆیە پرۆژەیەکیان بۆ رێگریکردن لەو پرسە ئامادەکردوە و پێشکەشی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و نەتەوە یەکگرتوەکانی دەکەن.
ئاشکراشیکردوە، لەداوی روخانی رژیمەکەی بەشار ئەسەد تەنیا 20 خێزان گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان لە رۆژاوا کوردستان.
بەپێی ئامارە ڕەسمییەکانیش، نزیکەی 250 هەزار پەنابەری رۆژاوا لە هەرێمی کوردستانن کە بەشێکی زۆریان لە کەمپەکان و بەشێکی دیکەشیان لەشارەکان نیشتەجێن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP