سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق سه‌ردانی سوریا ده‌كات

عێراق
17:50 - 2024-12-26


  دوای روخانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، بۆ یەکەمینجار وه‌فدێكی هه‌واڵگریی عێراق گەیشتە دیمەشق ‌و لەگەڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع و  بەرپرسانی ئیدارەی نوێی سوریا كۆبووه‌وه‌.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، وه‌فدێكی عێراق بەسەرۆکایەتی حەمید شەتڕی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی گەیشتە دیمەشق ‌و لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی نوێی سوریا کۆبووەوە.
.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەشەوە وتی، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پێداویستییەکان بۆ پاراستنی ئارامی ‌و سەقامگیریی سنووری هەردوو وڵات تاووتوێکران.

 میدیاكانی سوریای سه‌ربه‌ ئیداره‌ی نوێ، وێنه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع و ئه‌سعه‌د شیبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریاو ئه‌نه‌س خه‌تاب سه‌رۆكی هه‌واڵگریی سوریا و حه‌مید شه‌تری سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق، نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.
 
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر حکومەتی عێراق بە رەسمی دژایەتی بۆ گروپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەسەرکردایەتی محەمەد شەرع دەردەبڕی، بەڵام لە 8ی کانونی یەکەمی 2024 ئەو چەکدارانە چوونە ناو شاری دیمەشق ‌و کۆتاییان بەدەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا، ئەمڕۆش بۆ یەکەمنجار عێراق گفتوگۆی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا دەستپێکرد.
  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP