پێگەی ئاکسیۆسی ئەمریکی ئاشکرایکردووە "لە کۆبوونەوەکانی
دۆحەی قەتەر، ویلیام بێرنز بەرپرسی دەزگای ناوەندیی هەواڵگریی ئەمەریکا (سی ئای ئەی)
پێشنیازێکی وڵاتەکەی بۆ ئاگربەستێکی 28 ڕۆژەی لە غەززە لەگەڵ وەفدی دانووستانکاری
ئیسرائیل و قەتەر باســکردووە بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی بارمتە ئیسرائیلییەکان بەرانبەر
بە زیندانە فەڵەستینیەکان."
ئەکسیۆس لە زاری سێ بەرپرسی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردووەتەوە
"ئەو پێشنیازەی بێرنز لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل و قەتەری باسی کردووە،
ئازادکردنی هەشت کەس لە بارمتە ڕفێندراوەکانی 7ی ئۆکتۆبەری پار بەرانبەر بە
ئازادکردنی دەیان زیندانی فەڵەستنی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیل.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، گفتوگۆ
لەسەر پێشنیازێکی نوێی یەکگرتووەوە دەکەن کە سەرجەم پێشنیازەکانی پێشوو لە خۆ دەگرێت.
هەروەها حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە "لە
چەند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆی لایەنە نێوەندگیرەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس بەردەوامــدەبن
بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP