یونسێف: لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە 50 منداڵ لە کەرتی غەززە کوژراون

جیهان
14:02 - 2024-11-03

بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە 50 منداڵ لە جەبالیا کوژراون.

کاترین ڕوسیل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی منداڵان لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: کەرتی غەززە هەفتەی ڕابردوو شایەتی خوێناویترین هێرش بوو و تەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا 50 منداڵ کوژراون.

ئەو بەرپرسە داوایکرد بە کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتی غەززە بەتایبەتی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و کارمەندانی ڕێکخراوە مرۆییەکان.

بەهۆی بارودۆخی خراپی کەرتی تەندروستی لە غەززە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکانیان لە ناو منداڵان دا.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە زیاتر لە 145 هەزار فەڵەستینی کوژران و برینداربوون، 10 هەزار کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP