ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین،
كه لهلایهن دهسهڵاتدارانی توركیاوه له پۆستهكهی دوورخرایهوه، رایگهیاند،
شارەوانی بە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی خەڵک دەستی بەسەردا گیراوە، ئێمە بە هیوای وڵاتێکەوە
خەریکی سیاسەت دەبین کە خەڵک لەسەر بەها دیموکراسییە هاوبەشەکان کۆببنەوە.
ئەحمەد تورک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی:
"شارەوانیی ئێمە داگیرکراوە، ئێمە لە دۆخێکداین کە شارەوانی بە دەستبەسەرداگرتنی
ئیرادەی خەڵک دەستی بەسەردا گیراوە، کاردانەوەی خەڵک ئاشکرایە."
راشیگهیاند كه:" لهسهر وتارێک کە حەوت
ساڵ پێش ئێستا لە سێرت پێشکەشش کردووە، کراوە بە پاساو بۆ دوورخستنهوهی."
هەروەها ئەحمەد تورک باسی لهوهشكرد كه:
" رێگهیان پێنهدراوه تەنانەت کەلوپەلەکانیان لە بیناکە وەربگرن و بینای
شارەوانی پڕ كراوه لە پۆلیس، بێگومان خەڵک لە سەر سندووقی دەنگدان ئیرادەی خۆیان
دژی ئەمە دەردەبڕن. ئەگەر ئەمە ئەو شتە بێت کە ناوی دەنێن کرانەوە، ئەوە کرانەوە نییە"
ئهحمهد تورك وتیشی:" ئێمە بە هیوای وڵاتێکەوە
خەریکی سیاسەت دەبین کە خەڵک لەسەر بەها دیموکراسییە هاوبەشەکان کۆببنەوە. ئێمە بۆ
ئەمە لێرەین. بەم رەفتارە حکومەت نیشانی دا کە نیازی چارەسەرکردنی نە کێشەی دیموکراسی
و نە کێشەی کوردی نییە."
ئهمه لهكاتێكدا بەیانی دووشەممە 4ی
تشرینی دووەمی 2024، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەیووم بۆ گەورە شارەوانی
مێردین، شارەوانی ئێلیهـ و شارەوانی شارۆچکەی خەلفەتی سەربە پارێزگای رووهای
باکووری کوردستان دانرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP