سه‌رۆك ئه‌ركانی ئیسرائیل: خۆمان بۆ فراوانكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان ئاماده‌ ده‌كه‌ین

جیهان
11:26 - 2024-11-07


هێرزی هالیڤی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل، دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ئاماده‌كاری هه‌بێت بۆ به‌رده‌وامبونی شه‌ڕ له‌ لوبنان و فراوانكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان.
هێرزی هالیڤی له‌میانه‌ی دانیشتنی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه‌ رایگه‌یاند، "جگه‌ له‌ هه‌وڵی سیاسی بۆ گه‌یشتن به‌ لێكتێگه‌یشتن له‌ لوبنان، پێویسته‌ به‌رده‌وام بین له‌ داڕشتنی پلان بۆ درێژه‌دان به‌ شه‌ڕ، له‌وانه‌ش فراوانكردن و قوڵكردنه‌وه‌ی مانۆڕی زه‌مینی، به‌و پێیه‌ی له‌گه‌ڵ پێویستیدا ئه‌م پلانه‌ كارا ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ لێدانی ئامانجه‌كانی حزبوڵا به‌پێی پلانێكی ڕون له‌ ته‌واوی ناوچه‌كه‌ له‌ باشوری لوبنانه‌وه‌ تا دۆڵی بیقاع، تا ده‌گاته‌ به‌یروت و سوریا".
تا ئێستا پێكدادان له‌سه‌ر سنوری لوبنان و ئیسرائیل به‌رده‌وامه‌، له‌ كاتێكدا یه‌كه‌كانی سوپای ئیسرائیل و حزبوڵا به‌ درێژایی سنوری باشوری لوبنان تۆپبارانی یه‌كتر ده‌كه‌ن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP