باراک ئۆباما، سەرۆکى پێشوترى ئەمەریکا لە
بەیاننامەیەکى هاوبەشدا کە لەگەڵ میشێل ئۆباماى هاوسەرى بڵاویانکردوەتەوە دەڵێت:
وەک دیارە بەهۆى ئەو ناکۆکییە قوڵەى لەسەر کۆمەڵێک بابەت لەگەڵ کاندیدى
کۆمارییەکان هەمانبو؛ ئەنجامەکان ئەوە نەبون کە ئێمە چاوەڕێمان دەکرد.
دەڵێت: ژیانکردن لە دەوڵەتێکى دیموکراتیدا بەو
مانایە دێت کە دان بنێیت بەو راستیەی کە بۆچونەکانمان هەمیشە براوە نابن و دەبێت
بەردەوام ئامادەى رادەستکردنى ئاشتیانەى دەسەڵات بین.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە سەرکەوتن پێویستى بە
نیازپاکى و بەزەیی هەیە تەنانەت بۆ ئەو کەسانەش کە لەگەڵیان دژین، هەر بەو جۆرى
وڵاتى ئەمەریکا تا ئێرە هاتوەو بەوشێوەیەش بەردەوام دەبین لە بنیاتنانى وڵاتێکى
دادپەروەرانەتر و یەکسان و ئازادتر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP