قۆناغێکی دیکەی سەرژمێری دەستپێدەکات

عێراق
13:02 - 2024-11-14


لە سبەینێوە قۆناغێکی دیکەی سەرژمێری دەستپێدەکات و  تیمەکان سەردانی ماڵان دەکەن و داوای بەڵگەنامە و پێناس و ناسنامەکان دەکەن.
عەلی عریانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری گشتیی، ڕایگەیاند هەموو ئامادەکارییەک کراوەو لە سبەینێەوە قۆناغێکی دیکەی سەرژمێری دەست پێ دەکات و قۆناغەکە تا 19ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم قۆناغەدا تیمەکانی سەرژمێری سەردانی ماڵان دەکەن و داوای پێناس و بەڵگەنامەکانیان لێ دەکەن، دەبێت هەموو خێزانێک پێناس و بەڵگەنامەی پێویست پێشکەش بە تیمەکان بکات، ئەوانیش تۆماری دەکەن.
وتیشی، ئەم هەنگاوە دەبێتە بنامەیەک بۆ ڕۆژی سەرژمێری گشتیی، بەشێوەیەک کە لەسەر بنەمای ئەو بەڵگەنامە و پێناسانەی کە لەم چەند ڕۆژەدا دەدرێنە تیمەکان، دەبێت ئەو کەسانە لە رۆژەکانی 20 و 21ی مانگدا لە ماڵەوە بن و ڕووبەڕوو تیمەکان ببینن و وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە.
لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆشەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری جەخت دەکاتەوە، هاتوچۆ لەنێوان یەکە کارگێڕییەکان قەدەغە دەکرێت، بەڵام لەناو شار و گەڕەکەکان هاووڵاتیان دەتوانن بۆ کاری پێویست بچنە دەرەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP