كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ‌ باران ده‌بارێت

کوردستان
11:52 - 2024-11-23


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ راگه‌یاندو ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما نزیكه‌ی 2 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه‌، سبه‌ینێش بارانبارین هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی كه‌ ئه‌مڕۆ 23ی تشرینی دووه‌می 2024 بڵاویكرووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:"ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، خێرای با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند  له‌نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر له‌سه‌عاتێكدا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به‌ تۆماره‌كانی دوێنێ به‌رزده‌بنه‌وه‌."

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:" سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌كاته‌كانی شه‌ودا ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور و هه‌وری ته‌واو سه‌ره‌تا به‌ نمه‌باران ده‌ستپێده‌كات له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێم له‌ دره‌نگانی شه‌ودا هه‌مو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌."

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : 22 
سلێمانی : 19
 دهۆك : 21 
 زاخۆ  : 21
هه‌ڵه‌بجه‌ : 20
كه‌ركوك : 21
سۆران : 18
حاجی ئۆمه‌ران : 10
گه‌رمیان : 24

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP