سودانی: ئیسرائیل بە بیانووی ناڕاست هەڕەشە لە عیراق دەكات

عێراق
14:11 - 2024-11-25

محەممەد شیاع سودانی دەڵێت، رژێمی زایۆنی بە پاساوی بێ بنەما، هەڕەشەی لە عێراق کردووە و بۆیە ئێمەش جەخت دەکەینەوە نابێت عێراق بکرێتە شوێنی هیچ هێرشێک. دەشڵێت داوامان لە وەزارەتی دەرەوە کردووە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هەڕەشەکەی زایۆنی بکات.
 محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێوڕەسمی یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا رایگەیاند، نێردە دیپلۆماسییەکانمان راسپاردوون بۆ ئەوەی رۆڵی کارا بگێڕن لە روونکردنەوەی هەڵوێستی عێراق کە بریتییە لە پارێزگاریکردن لە بنەماکانی و گەرەنتیکردنی بەرژەوەندیی باڵای وڵات.
سوودانی وتیشی رژێمی زایۆنی بە پاساوی بێ بنەما، هەڕەشەی لە عێراق کردووە و ئێمەش جەخت دەکەینەوە نابێت عێراق بکرێتە شوێنێک بۆ ئەوەی هیچ هێرشێکی لێوە بکرێت. سودانی ئاماژەی بەوەشكرد، عیراق بەهۆی سیاسەتەكانی رژێمی دیكتاتۆری پێشوو تووشی گۆشەگیری بوو، بەڵام لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ـی وە بە خێرایی پێگەی خۆی بەهێزكردەوە و گەڕایەوە ناو گۆڕەپانە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP