خوێندنەوە بۆ هەمواری بڕگەیەکی بودجە تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکرێت

عێراق
10:31 - 2024-11-26


بەگوێرەی كارنامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ خوێندنەوە و دەنگدان بۆ پێنج پرۆژەیاسا دەکرێت، کە یەکێکیان تایبەتە بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ ماددەی 12ـی بڕگەی جیم لە یاسای بودجەی عێراق و تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند "هەموارکردنەوەکە بۆ ماددەی 12 بڕگەی (جیم)ە کە تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەوەش پاش ئەوەی حکومەتی عێراق لە 5ـی تشرینی یەکەم رەزامەندی نیشاندا بۆ زیادکردنی خەرجیی دەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 6ـی دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار".
وتیشی، چاوەڕواندەکرێت پاش خوێندنەوەی یەکەم لەماوەیەکی کورتدا خوێندنەوەی دووەمیش بکرێت و پاشان پەسەند بکرێت، بەڵام هەموارکردنەوەی ئەو بڕگەیە لە یاسای بودجە، پێویستی بە لۆبیکردنی ئەندامانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران هەیە بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت.
روونیشیکردەوە، بەگوێرەی ماددەی 12ـی یاسای بودجە، پێویستە هەرێمی کوردستان و عێراق پابەندبن بە یاسای بودجەی عێراق و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP