عیراق 825 خوێندکاری دابڕاو لە خوێندن دەگەڕێنێتەوە بۆ خوێندگەکانیان

عێراق
13:36 - 2024-11-26


کازم عەتوانی بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە وەزارەتی کار رایگەیاند، وەزارەتەکەیان لەم ساڵانەی دواییدا سەرکەوتوو بووە لە کەمکردنەوەی ژمارەی منداڵانی کارکەر، لەو رێگەیەشەوە پشتیوانی کردوون تا بگەڕێنەوە نێو هۆڵەکانی خوێندن و پەیوەندی بە خوێندگەکانیانەوە بکەنەوە.
راشیگەیاند، لە ساڵی 2019 ـەوە دەستکراوە بە پرۆژەکە و 825 خوێندکاران گەڕاندووەتەوە و  بەشێوەیەکتەنها لە ساڵی 2024دا 152 خوێندکار گەڕێنراونەتەوە کە بەهۆی خراپی بژێوییان دەستیان لە خوێندن هەڵگرتبوو.
عەتوانی وتیشی، بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە لەسەرتاسەری عێراق و لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا 735 خولی راهێنانیان کردووەتەوە بۆ ئەومنداڵانە و دوریان خستونەتەوە لەکارکردن و گەڕاندونیانەتەوە بۆ خوێندگەکانیان.
بەوتەی ناوبراو وەزارەتەکەیان 4 هەزار و 600 ئاگادارکردنەوەی داوەتە خاوەنکارەکان لەماوەی ئەو پێنج ساڵەدا کە منداڵان نەخەنە بواری کارکردن لە ژێر هیچ پاساوێکدا و بۆ ئەو مەبەستەش تەنها لە ساڵی 2024 دا 498 سەردانی مەیدانییان کردووە و لە دژی خاوەنکارەکان 41 رێککاری یاساییان گرتوەتەبەر.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP