رۆژنامەی (الشرق الاوسط)ـ ی سعودی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ جەمال مستەفا سوڵتان زاوای دیكتاتۆری لەناوچوو سەدام حسێن و سكرتێری دووەمی ئەو دیكتاتۆرە ئەنجامداوە و تێیدا پێشكەشكارەكە پرسیاری لەبارەی چەند پرسێكەوە ئاڕاستەكردووە، یەكێك لەبابەتەكان پرسی كیمیابارانی هەڵەبجە و نازناوی عەلی كیمیایی لەناوچووە، زاواكەی سەدام رەتیدەكاتەوە سەدام و رژێمەكەی ئەو شارەیان بۆردومانكردبێت و دەشڵێت بەڵگەشم ئەوەیە ماوەیەك لەمەوبەر مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە كەبەر لەبۆردومانی هەڵەبجە لەلایەن فڕۆكەكانی رژێمی عیراقەوە، دوو فڕۆكەی ئێرانی شارەكەیان بۆردومانكردووە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی چاوپێكەوتنەكەی زاواكەی سەدام، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، دەستاودەست روونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە و وتویەتی كەسێك بە ناوی جەمال مستەفا تكریتی كە زاوای دیكتاتۆری پێشووی عیراقە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط)دا ، نكوڵی لە كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە دەكات كە لەلایەن رژێمی بەعسی پێشووی عیراقەوە ئەنجامدرا، بۆ ئەمەش بەڵگە بە لێدوانێكی هەڵبەستراوی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەهێنێتەوە كە گوایا وتویەتی ( دوو فڕۆكەی ئێرانی هەڵەبجەیان كیمیاباران كردووە ) نوسینەگەی سەرۆكی حكومەت نووسیویەتی، ئەم لێدوانە هیچ بنەمایەكی نییە و دروستكراوە و سەرۆكی حكومەت هیچ كاتێك لێدوانی وای نەداوە .
ئهمه لهكاتێكدا جەمال مستەفا تکریتی زاوا و جێگری دووەمی سەدام حسێن لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ غەسان شەربل سەرنووسەری رۆژنامەی (الشرق الاوسط))ـی سعودی ئاشکرایكردووە، لە ساڵی ٢٠٢١ دوای ئازادبوونی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە سەردانی هەولێری کردووە و پاشان مەسعود بارزانی نوێنەری خۆی ناردووتە لای تا سەردانی بکات بۆیە رۆژی دواتر لە سەری رەش سەردانی کردووهو پێشوازییەکی گەرمی لێکردووه و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی دەربڕیووە، ئهویش داوای دەرکردنی پاسپۆڕتی لێکردووه بۆیە بۆ رۆژی دواتر کەسێک چووهته ماڵەكهی و پەنجەمۆری لێ وەرگرتووه و لە بەغداد بۆ چەندین مانگ بەدواداچوونی بۆی کردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP