وەزیری خوێندنی باڵا بڕیارێكی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكارانی پارالێڵ و ئێواران ده‌ركرد

کوردستان
20:28 - 2024-12-03

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاری دا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا.

لە گشتاندنێکدا کە ئیمزای د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە و ئاراستەی گشت زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە تیایدا هاتوە:" بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی دارایی قوتابیان/ خوێندکاران و داهاتی کەسوکار و خێزانەکانیان و دواکەوتنی موچەی موچەخۆران و شایستە داراییەکانیان، بڕیارماندا بەدواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا کە بە پارالێل یاخود ئێواران لە زانکۆکان و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەت دەخوێنن".

هەر لە بڕیارەکەدا هاتوە:"پێویستە وەرگرتنی قستەکان بخرێتە مانگەکانی داهاتوی ساڵی ئایندە، بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کە رەچاوی بارودۆخی داهات و دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات".

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP