رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک ئهمڕۆ 27ی تشرینی دووهمی 2024 پێشوازی له وەفدێکی کۆمپانیای (بریتش پترۆلیۆم ـ BP)ی بەریتانی كردو چهندین بابهتی تایبهت به نهوت له سنووری پارێزگاكه تاوتوێكران.
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەمان لەگەڵ کۆمپانیای (بی پی) بەریتانی ئەنجامدا، ئەو کۆمپانیایە ئەرکی چاکسازی و پەرەپێدان دەبێت لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکە.
ئاماژەی بۆئەوەشکرد:" وەک ئیدارەی کەرکوک هەموو پشتیوانییەکی ئەو کۆمپانیایە لە شارەکەمان دەکەین، لە پێناو زیادکردنی بەرهەمی نەوت لە پارێزگاکە و بەوەش خزمەت بە هاوڵاتیانی شارەکەیش دەگەیەنێت."
پارێزگاری کەرکوک هەر لەکۆنگرەکەدا ئاشکرایکرد: کارەکانی ئەو کۆمپانیایە تەنها کارکردن لە کێڵگە نەوتییە کۆنەکان نابێت، بەڵکو کار بۆ دۆزینەوەی کێڵگەی نوێ دەکەن لە کەرکوک."
وتیشی: هەل دەڕەخسێنین بۆسەرجەم ئەو وەبەرهێنەرانەی کەدەیەنەوێت پڕۆژەیەکی بەسوود لە کەرکوک وهبهرهێنان بكهن و خزمەت بە هاوڵاتییانی شارەکە بگەیەنێت."
روونشیكردهوه كه: "دوای ئەوەی ڕێکارەکان لە وەزارەتی نەوت تەواو کرا، لە مانگی شوباتی ساڵی 2025، دەست بەکارەکانیان دەکەن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP