یه‌كێتی سه‌دان كتێبی سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ و ئازادی نمایش ده‌كات

کوردستان
18:53 - 2024-11-27


یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە درێژەی كاروچالاكییه‌كانی له‌ بواری هۆشیایی و پێشخستن و په‌ره‌پێدان به‌ بیروهزری تاكی كورد، (خانەی چەپكە كتێبی یەكێتی) دەكاتەوە و سەدان ناونیشانی هەمەجۆری ئۆرگان و كەسایەتی و تێكۆشەرانی یەكێتی هەر لە بڵاوكراوە و چاپەمەنییەكانی سەردەمی خەباتی شاخ و تا ئێستا تێدا نمایش دەكرێت. 

ئاریان محەمەد نوێنەری بۆردی راگەیاندنی یەكێتی لە خولی شەشەمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب، ئاماژە بۆئەوەده‌كات:"كە نزیكەی (1000) ناونیشانی جیاواز لە كتێب و گۆڤاری ئۆرگانەكانی یەكێتی له‌ پێشانگاكه‌ تێدا دەخرێتە روو، لەوانە كتێبەكانی بۆردی راگەیاندن و بۆردی هۆشیاری و مەڵبەندی دیراسات و ناوەندی كاروباری یاسایی و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی"

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه‌:"هه‌ر له‌و پێشانگایه‌دا بەرهەمی تێكۆشەرانی یەكێتی و بیرەوەری و یاداشتی سیاسەتمەدارانی شۆڕشی نوێ‌، ده‌خرێنه‌به‌ر دیدی خوێنه‌ران"

باسی له‌وه‌شكرد:" ئەم هه‌نگاوه‌ هەنگاوێكی قازانج نەویستەو خستنەڕووی (1000) ناونیشان ئەو راستییە دەخاتەروو كە یەكێتی هێزی بیرو كارخانەی بەرهەمهێنانی هزر و مەعریفە و توانا و ئازادی بووە و بەردەوام پشتیوانی نووسەران و رۆشنبیران بووە كە بە ئازادی بدوێن و بنووسن، لە سەروو هەموویانشەوە سەرۆك مام جەلال كە هەمیشە لە شاخ و لە شار، هەڵگری دروشمی نان و ئازادی بوو بۆ نووسەران، ئێستاش یەكێتی بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی بەردەوامە لەسەر هەمان رێباز و فەرهەنگ"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP