بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردن بە خوێندكارانی ناوچە
دابڕێنراوەكانی كوردستان، دكتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و
توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا، سەدا سەدی دەرچووانی قۆناغی ئامادەیی لە سنووری
كەركوك و شنگال و خانەقین و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی
كوردستان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان وەربگیرێن، كە ژمارەیان نزیكەی هەزار
خوێندكارە.
هاوكات لای خۆیەوە وەزیری خوێندنی باڵا سەرەڕای
گەیاندنی پیرۆزبایی بەو خوێندكارانە ڕایگەیاند: چەندین ساڵە كارئاسانی تەواویان
كردووە بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی ناوچە دابڕێندراوەكان، بەتایبەت ئەو خوێندكارانەی
لە خوێندنگە كوردییەكان دەخوێنن، بۆ ئەوەی دەرفەتی خوێندنیان بۆ بڕەخسێنرێت لە
زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و هیواشی خواست، دوای تەواوكردنی خوێندن لە زانكۆكانی
هەرێم خزمەت بە كوردستان بكەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP