محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پهیوهندییهكی تەلەفۆنیدا به رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیای راگهیاند، لە سوریا پاكتاوی رەگەزیی پێكهاتەو مەزهەبیی دەكرێت، عێراق وهك تەماشاكەر سەیری لێكەوتەكانی دۆخی سوریا ناكات، بۆیە هەموو هەوڵێك دەدات بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و ئاسایشی سوریاش.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگهیهندراوێكی لهو بارهیهوه بڵاوكردووهتهوهو ئاماژهی بۆئهوهكردووه:"لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، قسەوباس لەبارەی دوایین پەرەسەندنە ئەمنیی و مەیدانییەكانی سوریاو ناوچەكە كراوە، سودانی بە ئەردۆغانی وتووە: عێراق وەك تەماشاكەر ناوەسێت لەبەرامبەر ئەو لێكەوتە مەترسیدارانەی كە لە سوریا روودەدەن، بەتایبەتیش پرۆسەی پاكتاوی رەگەزیی پێكهاتەو مەزهەبەكان"
ههروهك سهرۆك وهزیران جەختیکردووەتهوە :"لە گرنگیی ڕێزگرتن لە یەکڕیزیی و سەروەری سوریا و عێراق هەموو هەوڵێکش دەخاتەگەڕ بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و ئاسایشی سوریا."
سودانی باسی لهوهشكردووه:" وڵاتانی ئیسلامی پێویستیان بە دابەشبوونی ناوخۆیی نییە و ئەوەی ئەمڕۆ لە سوریا ڕوودەدات لە بەرژەوەندی قەوارەی زایۆندایە، و بە ئەنقەست پێگەکانی سوپای سوریای بۆردومان کردووە، بەشێوەیەک کە ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ گروپە تیرۆریستییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەی زیاتر لە سوریا، سەرەڕای ئەوەی ئەو ڕێکخراوانە هیچ هەڵوێستێکی پشتیوانیان بۆ گەلی فەڵەستین نەبووە"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP