وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی لەگەڵ رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە

کوردستان
18:06 - 2024-11-28

پاش کۆبوونەوە لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری، وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ پێنج شەمە ٢٨ی ١١ی ٢٠٢٤، لەگەڵ دانای ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، تاوتوێی پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بەگشتی و ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا.

هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە بکرێت لەگەڵ دۆخی ئێستا و پێویستییەکانی ئەم قۆناغە لەپێناو خزمەتکردنی باشتری هاوڵاتییان. ئامادەییشیان دەربڕی کە بەیەکەوە کار لەسەر هێنانەکایەی ژینگەیەکی ئارامی سیاسی بکەن لەپێناو گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ باشترکردنی ئاستی گوزەرانی هاوڵاتییان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP