شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: ئامادەین بۆ رێککەوتن بەڵام سازش ناکەین

کوردستان
18:41 - 2024-11-26


لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی دەڵێت: "پێمان خۆشە کابینەی 10 دروست ببێت و کۆبوونەوە لەگەڵ هیچ لایەک رەتناکەینەوە، هەروەها ئامادەین بۆ رێککەوتن بەڵام سازش ناکەین".

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "یەکێتی دانیشتن لەگەڵ هیچ لایەک رەتناکاتەوە و ئامادەیە بۆ لێکتێگەیشتن لە هەموو کاتەکاندا، سازش ناکەین و ئامادەین بۆ رێککەوتن".

"لەوانەیە دانیشتنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێبکات، بەڵام تا ئەنجامی دانیشتنەکان دەرنەکەوێت نازانین چی روودەدات، هەروەها لە ئەنجامدا هەموو لایەنەکان دەبێت بگەینە رێککەوتن، وەک یەکێتیش پێمانخۆشە کابینەی 10 دروست ببێت"، شێخ جەعفەر وای وت.

ئاماژەی بەوەشدا: "پشتگیری ئەوە دەکەین کە مووچەخۆرانی هەرێم لەکاتی خۆیاندا مووچەکانیان وەربگرن و مافەکانیان نەفەوتێ".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP