وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی رادەستی بەغداد کرد و وەزیری دارایی عێراقیش بڕیاریداوە، بۆ مووچەی لە مانگەکانی 10، 11 و 12 بڕی 760 ملیار دینار خەرجبکات.
بە گوێرەی زانیارییەکان تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بڕیاریداوە بڕی 760 ملیار دینار بۆ مووچەی هەریەکە لە مانگەکانی تشرینی یەکەم، تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم خەرجبکات، بەو مەرجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی ناوخۆی ئەو مانگانە رەوانە بکات کە تاوەکو ئێستا نەکردووە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان ئەمە نابێتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ ناردنی مووچە، چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک پێویستی بە نزیکەی 996 ملیار دینارە.
کەمێک بەر لە ئێستاش ئەنجوومەنى وەزیرانى عیراق، بەرەسمی بڕیارى ناردنى مووچەى مانگی دەی فەرمانبەرانی هەرێمیدا، ئەمە لەکاتێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردوە، ئەمڕۆ، لیستی مووچەی مانگی (11)ـی فەرمانبەرانی هەرێم رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، مووچەی مانگەکانی (11 و 12)ـی موچەخۆرانی هەرێم، چارەنوسیان نادیارە و لەبەردەم مەترسی فەوتاندان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP