کورد دوو پۆستی دیکەی لە خانەقین و سەعدییە بەدەستهێنا، دوو کورد لە پشکی یەکێتی وەک قائیمقامی خانەقین و بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدییە هەڵبژێردران.
ئەمڕۆ ٢٦-١١-٢٠٢٤ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بەئامادەبونی شێرکۆ میروەیس، لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین، وەک قائیمقامی قەزای خانەقین دەنگیان دا بە ئەندازیار جەواد فەیزوڵڵا، هاوکات (ئەحمەد سامر عەلی)یش بووە بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدییە .
هەریەک لە (جەواد فەیزوڵڵا) و (ئەحمەد سامر عەلی) کوردی ڕەسەنی خانەقین و سەعدییەن، لە پشکی یەکێتی وەک قائیمقامی خانەقین و بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدییە هەڵبژێردران.
جەواد فەیزوڵا ئەندازیارە و لە خێزانێکی کوردی خانەقینەو لە عەشیرەتی ئەرکەوازییە، ماوەی چەند ساڵێکە بەڕێوەبەری بەشی ئامێرەکانی شارەوانیی خانەقینی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، بۆ پۆستی قایمقامی خانەقینیش بە کەسێکی قبوڵکراو لەلایەن پێکهاتەکانەوە دادەنرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP