ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت:"پرسی (تەوطین) هیچ كێشەیەكی لەبەردەمدا نامێنێت و بانکەکان رێكارە پێویستییەكانی جێگیربونیان لەگەڵ حكومەتی خۆجێی سلێمانی جێبەجێدەكەن و هاووڵاتیان زۆر بەباشی لێی سودمەند دەبن".
غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لەبڵاوكراوەیەكدا رایگەیاند:"هەوڵەكانم سەبارەت بەكردنەوەی لقی ( بانكی ڕەشید ) و (بانكی ڕافیدەین) لە هەرێم گەیشتە ئەنجام، دوابەدوای نوسراومان بەژمارە (١٧٩) لە بەرواری (٢٠٢٤/١٠/٢٦) كە داوای كردنەوەی لقی بانكی دەكەم لە وەزارەتی دارایی، بانكی ڕەشید بە نوسراوی (١٥٧٩) لە بەرواری (٢٠٢٤/١٠/٣١) وەڵامی نوسراومانی دایەوە و ڕەزامەندبوون بە كردنەوەی لقی (بانكی ڕەشید) لە سلێمانی".
"ئیتر پرسی (تەوطین) هیچ كێشەیەكی لەبەردەمدا نامێنێت و ئەوان رێكارە پێویستەكانی جێگیربونیان لەگەڵ حكومەتی خۆجێی سلێمانی جێبەجێدەكەن و هاووڵاتیان زۆر بەباشی لێی سودمەند دەبن، ئەم دەستكەوتەمان پیرۆزە لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP