پلاندانانى عیراق: گەشەی دانیشتووانی عیراق بۆ لە 2.3% کەمیکردووە

عێراق
20:30 - 2024-11-29

ماهر حوماد بریكاری وه‌زیری پلاندانانى عیراق بۆ كاروباری هونه‌ری رایگه‌یاند: "ژماره‌ی دانیشتووان زیادیكردووه‌، به‌ڵام تێكڕای گه‌شه‌كردنی دانیشتووان بەرەو لاوازی چووە‌ و سه‌رژمێریی ده‌ریخستووه‌ كه‌ ژماره‌كان وه‌ك پێویست نیین".
ئەو بەرپرسەی حکومەت، ڕوونشیكردۆته‌وه‌: له‌م سه‌رژمێرییه‌دا دەرکەوتووە گه‌شه‌ی دانیشتووان له‌ عیراق زیاتر كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی 10 ساڵدا لەسەدا‌ 2.3 بووە، ئه‌مه‌ش كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی گه‌شه‌ی دانیشتووانه.
وتیشی: ئه‌نجامی كۆتایی سه‌رژمێریی دانیشتووان چالاكیی ئابوریی نیشانده‌دات و ده‌رده‌كه‌وێت چ جۆره‌ كار و پیشه‌یه‌ك پێویستن .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌شێكی سه‌رژمێری بۆ زانینی ژماره‌ی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون بووه‌ به‌ شوێن و خانووه‌ زیاده‌ڕۆكانیشه‌وه‌، مه‌به‌ست له‌مه‌ش ده‌رخستنی دیوی ڕاسته‌قینه‌ی بارودۆخی نیشته‌جێبوونه‌ و به‌پێی ئه‌نجامه‌كان سیاسه‌تی گونجاو ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبوون.
پێشتر، گەشەی دانیشتوان لەعیراق لەسەدا ٣ کەمتر نەبووە و وڵاتەکە، بە وڵاتی منداڵان دەناسرایەوە چونکە منداڵان لە هەردوو پێکهاتەی گەنج و پیر زیاتربوون، بەڵام لەئێستادا ژمارەی گەنجان لە منداڵان زیاترە ئەمەش مانای وایە، وچەخستنەوە لەعیراق کەمیکردوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP