ستران عەبدوڵلا ئهندامی سهركردایهتی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سهبارهت به دواپهرهسهندنهكانی سوریاو هێرشی گروپه چهكدارهكانی بهناو ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه لهلایهن توركیاوه هاوكاری و پشتیوانیی دهكرێن، بۆسهر سوپای سوریاو داگیركردنی بهشێكی زۆری شاری حهلهب، دووهم گهورهترین شاری ئهو وڵاته، رایگهیاندووه:" هێشتا زووە بزانین ئەم پەرەسەندنە ئەمنی و سەربازییە هەر لەناوخۆی حەلەب و شام قەتیس دەبێت و ئەوانەی کردیان هەر مەبەستیان تەمبێکردنی ئەسەد بوو یان گەرەکیانە سەرەتای گۆبەنێکی ئیقلیمگیر بێت"
ستران عهبدوڵا له وتارێكدا لهژێر ناونیشانی (لە حەلەب تا ئۆکراین تێفکرینی دەوێت) كه له بهشی وتار له سایتی ( kirkuktv.net) بڵاوكراوهتهوه، ئاماژهی بۆئهوهكردووه:" سوپای رەسمی سوریا تەقریبەن لە حەلەب هەڵات و شارەکە کەوتە دەست گروپە چەکدارەکان. ناو و نازناوی گروپەکان هەرچۆنێک بێت زۆر لەداعشەوە دوور نین. ڕەنگە گەرەکیان بێت وەک جاری پێشوو کە بە عینوانی داعشی ترسیان خستە دڵی دونیاوە و هاوپەیمانییەکی گەورەی نێودەوڵەتیان دژی خۆیان گاڵدا نەخوازن کەس بوروژێنن، بەڵام هەر لەو تایپەی خوێندنگەی داعش و قاعیدەن ، نە خۆیان دەتوانن زۆر خۆیان حەشاردەن و نەکەسیش بەم دوعایەیان دەڵێت ئامین.بۆیە زۆر نابا جەمسەرگیری لە ناو سوریا قووت دەبێتەوە. هێشتان زووە بڵێن سوریای رەسمی چی دەکا و چی لێ دێت."
ئهوهشیخستووهتهڕو كه:" بەڵام لەرووی چانسی دەربازبوون و پەراوێزی هەلودەرفەتی ئاشتییەوە رژێمەکەی ئەسەد دەرفەتێکی گەورەی مانۆری سیاسیی لەدەست خۆیدا چونکە دوای تەنگەتاوکردنی دەوڵەتی داعش لە بەشەکەی سوریا و ڕاماڵینی گروپە چەکدارەکان لەبەشی زۆری وڵاتەکە بە جۆرێک هەڕەشەی روخانی لێ دوورخستەوە، خنەخنی رژێم و سوریای رەسمی بە گشتی لە چارەسەری سیاسیی پێ پەرواییەکی گێلانە بوو و رەوایی دایە گەلەکۆمەکی تازە لە دژی دیمەشق."
باسی لهوهشكردووه:" هێشتا زووە بزانین ئەم پەرەسەندنە ئەمنی و سەربازییە هەر لەناوخۆی حەلەب و شام قەتیس دەبێت و ئەوانەی کردیان هەر مەبەستیان تەمبێکردنی ئەسەد بوو یان گەرەکیانە سەرەتای گۆبەنێکی ئیقلیمگیر بێت، بەڵام چونکە ناوچەکە لێی دەرژێت و لە بەزمی کەم نییە، پێویستە سیناریۆی رەشمان لەبەرچاو بێت بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ خەریتەکەی دەوروبەری کە خۆی بە تڕە کەڵەک بەندە.بەڕاستی باسەکە تێفکرینی وردی دەوێت پێش هیچ بانگەواز و فاڵگرتنەوەیەک."
ستران عهبدوڵڵا دهڵێت:" هیوادارم کەس تەوتین و هەژماری منەکەی تایتڵی سەرەکییە لەمڕۆی پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا گرێ نەدا بە هێڵی گەرمی حەلەب تا کرێم ، ئیسرائیل تا ئۆکراین چونکە زۆر جار ئیدعای ستراتیژزانی دەکرێتە دەسکەلای خۆدزینەوە لە ئەرک و فرمانە لۆکاڵییەکان. قوربان سکی تێر و گیرفانی پڕ و دانی مووچە لەوادەی خۆیدا تێفکرینی خوازراو لەسەرەوە لە تەمەنناوە دەکاتە واقیعی بەرجەستە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP