یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه)، کە پێکهاتەی سەرەکی ناو هێزەکانی سوریای دیموکراتە، فڕۆكه‌خانه‌ی (حه‌له‌ب) و چەندین ناوچەی گرنگی شاره‌كه‌ی كۆنترۆڵ كرد، ئه‌ویش دوای هه‌ڵاتنی سه‌ربازانی سوپای سوریا له‌و ناوچانه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان له رۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆ دوای هه‌ڵاتن و پاشه‌كشێی هێزه‌كانی سوپای سوریا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی (حه‌له‌ب) و ناوچه‌كانی تل حاسڵ، تل عەران، دێرحافر، ناوچەی پیشەسازی و نوبل زەهرا، شه‌ڕڤانی (یه‌په‌گه) كۆنترۆڵی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌یان كردووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه روانگەی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ جه‌ختیكرده‌وه كه:"هێزه‌كانی یەپەگە لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب بڵاوەیانپێکراوە".
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، شه‌ڕڤانان ئاڵای زه‌ردی یه‌په‌گه‌یان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه هه‌ڵداوه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP