لەسەر داوای وەزارەتی پەیوەندییەکانی عیراق، بانکی ناوەندی تەواوی ئاڵوگۆڕەکانی دراوی بۆ بریکارەکانی تیکتۆک راگرت, هەر لەسەر ئەو بنەمایە تەواوی بانکەکان ئاگادار کراونەتەوە کە ئاڵوگۆڕەکانیان لەگەڵ بریکارەکانی ئەو کۆمپانیایە لە ناوخۆی عیراق رابگرن .
بەپێی ئەم بڕیارە، داهاتی تیکتۆکچییەکان لە عیراق نامێنێت، بۆ لەمەودوا ئەو داهاتانەی لەڕێی راستەوخۆکانیانەوە بەدەستیان دەهێنا لە گوڵ و شێر و دیارییەکان، ناکرێنەوە بە پارە لە شوێنی تایبەت بە مۆبایل و ئاڵوگۆڕە ئەلیکترۆنییەکان.
بەشێک لە بەکارهێنەرانی چالاکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک لەڕێی ئەو تۆڕەوە لە عیراق و هەرێمی کوردستان داهاتیان بەدەستدەهێنا، ئەویش لەڕێی چاڵنج و وەرگرتنی دیاریی ئەلیکترۆنی کە دواتر دەکرێتەوە بە پارەی کاش و بەمەش وەک کارێکی هەمیشەیی و سەرچاوەیەکی داهات تەماشا دەکرێت و رۆژانە لەلایەن بەکارهێنەرێکی زۆرەوە پارەیەکی زۆری تێدا بەدەستدێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP