هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وامه‌و ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش ده‌ڵیت:" له‌پێناو تێپه‌ڕ‌اندنی پرۆژه یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌نگمان به سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوه‌و چاوه‌ڕ‌وانی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه".
چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه:" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا سێ پرۆژه یاسای گرنگ له په‌رله‌مانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنیان وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌وڵده‌ده‌ین پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بخه‌ینه‌وه ناو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان".
"پرۆژه یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌وه پێشكه‌شكراوه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كراوه‌و چاوه‌ڕ‌وان ده‌كه‌ین له دوای پشووی په‌رله‌مان، جارێكی دیكه ئه‌و پرسه بخه‌ینه‌وه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت" چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف وایوت.
فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌چه‌ند مه‌رجێك ده‌نگی به مه‌حموود مه‌شهه‌دانی داوە
راشیگه‌یاند: "فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌چه‌ند مه‌رجێك ده‌نگی به مه‌حموود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عیراق داوه كه یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كان تێپه‌ڕ‌اندنی پرۆژه یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بوو، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا چاوه‌ڕ‌وانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین كه به‌ڵێنه‌كه‌ی بباته‌سه‌رو پرۆژه‌كه بخاته‌وه په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:" له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانمان بۆ تێپه‌ڕ‌اندنی ئه‌و پرۆژه یاسایه وه‌ك نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌رۆژانی رابردوودا له‌گه‌ڵ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبووینه‌وه‌و داوامان لێكردوه هاوكارمان بێت بۆ تێپه‌ڕ‌اندنی پرۆژه یاساكه" .
یەکێتی چەند پرۆژەیەکی پێشکەشی سەرۆک وەزیران کرد
لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەند پرۆژەیەکی پێشکەش بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد، کە یەکێک لە پرۆژەکان پرسی تەواوکردنی رێکارەکانی بە پارێزگابونی هەڵەبجە بوو، لەو چوارچێوەیەشدا فراکسیۆنی یەکێتی دوای چەندین جار ئیمزا کۆکردنەوە لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا دواجار توانرا خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پرۆژە یاساکە بکرێت، کەلەلایەن فراکسیۆنی یەکێتییەوە ئامادە کرابوو، لەئێستاشدا هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ دەنگدانی کۆتایی لەسەر پرۆژە یاساکە.
له‌ئێستادا هه‌ر سێ پرۆژه یاسای (هەمواری باری كەسیی، گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان، هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی) له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ماده‌كانیان دراوه، به‌ڵام تائێستا ده‌نگدانی كۆتایی له‌سه‌ر نه‌دراوه‌و فراكسیۆنی یه‌كێتیش ده‌یه‌وێت دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌و سێ پرۆژه‌یه جارێكی دیكه پرسی به‌پارێزگابوونی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بخاته‌وه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP